تێکۆشەرانی ڕێگه‌ی حەقیقەت
ئامادەکردنی: كۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی ئازادی ژنانی كوردستان
بابەت: ئه‌لبوومی شەهیدان
دیزاین و هەڵەچن: ڤیان ژاڵە
پێداچوونەوە: سۆلین قه‌ندیل
:تیراژ
چاپ: یەکەم
خوێنه‌ری به‌ڕێز
ئه‌م په‌رتووكه به‌شێكی كه‌مه لە سه‌رگوزەشته‌ی پۆلێك قاره‌مان، شه‌هیدی كادر و پێشه‌نگی ژنانی باشووری كوردستان، كه له تێكۆشانی شۆڕشی گه‌وره‌ی كوردستاندا به‌پێشه‌نگایه‌تی فكر و ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ جێگه‌یان گرتووه. ژیاننامه‌ی ئه‌م هه‌ڤاڵانه فێرمان ده‌كه‌ن چۆن بژین و گرنگی كادری شۆڕشگێر بۆ سه‌رخستنی شۆڕش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا چه‌نده پێویسته؟ هه‌ریه‌ك له‌م قاره‌مانانه كادری پارتی ئازادی ژنانی كوردستانن، كه پارتییه‌كی ئایدۆلۆژیای تایبه‌ت به كادر و پێشه‌نگی ژنانه له‌م شۆڕشه‌دا. له هه‌مانكاتدا هه‌ریه‌ك له‌م قاره‌مانانە كادری پارتی كرێكارانی كوردستانن. هه‌ریه‌ك له‌م قاره‌مانانه یان به ناسنامه‌ی گه‌ریلا یان به ناسنامه‌ی شه‌ڕڤان له‌سه‌ر خاكی كوردستان گیانی خۆیان به‌ختكردووه.
ئه‌م په‌رتووكه پێشكه‌شه به ته‌واوی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، چونكه هه‌موو خانه‌واده‌یه‌ك ناتوانێت شۆڕشگێڕ و كه‌سایه‌تی نه‌مر پێبگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها پێشكه‌شی ده‌كه‌ین به ته‌واوی شۆڕشگێران و هه‌موو هه‌ڤاڵ، هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدان و به هه‌موو ئه‌و ڕێکخستن، بزووتنه‌وه، رێكخراو و كه‌سایه‌تییە ئازادیخواز، نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموكراتخوازانه‌ی، كه به‌رده‌وام له تێكۆشاندان بۆ به‌دیهێنانی مافی ئازادی، دیموكراسی و دادپەروەری بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه، نه‌ته‌وه‌ی كورد، ژنان، هه‌موو گه‌لان و چینی ژێرده‌ست.