تێکۆشەرانی ڕێگه‌ی حەقیقەت ئامادەکردنی: كۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی ئازادی ژنانی كوردستان بابەت: ئه‌لبوومی شەهیدان دیزاین و هەڵەچن: ڤیان ژاڵە پێداچوونەوە: سۆلین قه‌ندیل :تیراژ چاپ: یەکەم خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م په‌رتووكه به‌شێكی كه‌مه لە سهرگوزەشتهی پۆلێك قاره‌مان، شه‌هیدی كادر و پێشه‌نگی ژنانی باشووری كوردستان، كه له تێكۆشانی شۆڕشی گه‌وره‌ی كوردستاندا به‌پێشه‌نگایه‌تی فكر و ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ جێگه‌یان… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی تێکۆشەرانی ڕێگەی حەقیقەت
هاوپۆل: سۆرانی
بۆ رۆشنایی شه‌وه‌زه‌نگه‌كان سه‌رۆك ئاپۆ
له‌و رۆژه‌وه‌ی که تۆم بیستووه و ناسیوه هه‌ست به ژیان ده‌که‌م، ده‌زانم که کێم و ده‌بێ چۆن بژیم. یانی فکر و رامانی تۆ منی به من ناساند و فێری کردم که به مانا بژیم، فێری ئهلف و بای ئازادی و سه‌ربه‌ستیت کردم. له فێرگه‌که‌ی تۆدا چه‌نده زه‌حمه‌تیشم کێشا بێت، هیچ رۆژێ له رۆژان دوودڵی و… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بۆ رۆشنایی شه‌وه‌زه‌نگه‌كان سه‌رۆك ئاپۆ
بۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویستم
پێشه‌کی سڵاو رێزم هه‌یه بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانم و هه‌موو خزمان و دۆستانم. چاوی یه‌که یه‌که‌تان ماچ ده‌که‌م و هیوای له‌ش ساخی و سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌خوازم. ئازیزان نزیکی 10 ساڵه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی تێکۆشان و هه‌ندێکیش عاجزبوونم له ئێوه نامه‌م بۆ نه‌ناردن، سه‌ره‌تا که به‌شداری شۆڕشی رزگاری گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویستم
له شه‌خسی هێزی YJA-STARی هه‌فتانیندا بۆ ته‌واوی هێزه‌کانی YJA-STAR
گه‌لی کورد به‌گشتی و ژنی کورد به تایبه‌تی له پێناو به‌دیهێنانی ئیراده و ناسنامه‌ی ئازادی خۆیدا گه‌لێک به‌ده‌لی گه‌وره‌ی دا و، هێشتاش به‌رده‌وامه و له‌مه‌ودواش وه‌ک نه‌ریتێک رۆژه‌کانی مێژوو ده‌نه‌خشێنێ. ئه‌ندام بووین له‌نێو ته‌ڤگه‌رێکی وه‌ک YJA-STARدا به‌ڕاستی غرور و شکۆمه‌ندی و روومه‌تێکی مه‌زنه چونکه هه‌موو رۆژێ رۆحی پیرۆزی مرۆڤ تیایدا خۆ به‌خه‌ت ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌شی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی له شه‌خسی هێزی YJA-STARی هه‌فتانیندا بۆ ته‌واوی هێزه‌کانی YJA-STAR
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و شه‌ڕڤانانی هه‌رێمی هه‌فتانین
ماوه‌یه‌کی درێژ نییه هاتمه ئه‌م هه‌رێمه، ئێره‌م زۆر خۆش ویست، وه‌ک بڵێی سروشته‌که‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمدا قسه‌ی ده‌کرد، زۆر جوان و سه‌رنج راکێش بوو بۆ من، له هه‌مووشی گرنگتر رۆحی فیداکاری و دروستی هه‌ڤاڵان حزوورێکی مه‌زنی دامێ. هه‌موو هه‌ڤاڵانم زۆر خۆش‌ویست به پیاو و ژنه‌وه، وه‌کو مرۆڤ، وه‌کو که‌سانێکی که هه‌رکات گاڵته به مردن ده‌که‌ن، به‌ڵام… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و شه‌ڕڤانانی هه‌رێمی هه‌فتانین
بۆ هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستم
مانگێك ماوه بۆ هه‌فته‌مین ساڵڕۆژی(15)ی شوبات و تێپه‌ڕبوون بۆ هه‌شته‌مین ساڵی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك. هه‌ر له ئێستاوه دڵم وه‌ك بوركانێ ده‌كوڵێ و له هه‌لێك ده‌گه‌ڕێ بۆ ته‌قان. وابزانم له سروشتیشدا بوركان و دیارده جۆربه‌جۆره‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام پێویستیان به كات هه‌یه بۆ ته‌قاندن و پێكهێنانهكانیان. هه‌روه‌ك داری میوه‌یه‌ك كه هه‌تا پێنه‌گات و كاتی نه‌یه‌ت خۆی له لقی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بۆ هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستم
بۆ هه‌موو گه‌لی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر و به‌رخۆدانڤان
مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که گه‌لی کورد گه‌لێکی قاره‌مان و خۆبهخته، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی نکوڵی و قڕکردن و به‌عه‌ره‌بکردن وتورک کردن و فارس کردن، به هه‌موو که‌موکورتییه‌کانی خۆیه‌وه هه‌بوونی خۆی پاراستووه و له مێژوودا نه‌سڕاوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان گوتویانه تۆ مه‌گه‌ر تورک بیت یان عه‌ره‌ب و فارس بیت مافی مرۆڤ ئاسا ژیان و مافی هاووڵاتیبوونت هه‌یه. ده‌وڵه‌تانی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بۆ هه‌موو گه‌لی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر و به‌رخۆدانڤان