ژیاننامەى شەهیدى سەرکردە ڤیان جاف

سەرکردەی شەهید “لەیلا والی حوسێن” ناسراو بەهەڤالڕ “ڤیان جاف”و” ڤیان کارۆخ” و “ڤیان سۆران” لەساڵی 1981 لەشاری سلێمانی چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هەر لەم شارەدا قۆناخەانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووەو یەکێک بووە لەخوێندکارە دیار و هەڵکەوتووەکانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێکانی. شەهیدی نەمر هەر لەمنداڵییەوە دەرکی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووەو پێی پەسندنەکراوە، هەربۆیە هەمیشە رووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنە بۆتەوە کە ژنی کۆتگیرو بێئیرادە کردووە.

لەئاکامدا هەرچەندە یەکێک بووە لەخوێندکارە هەرە زیرەک و زرنگەکان بووەو هەموو ساڵ لە یەکەمینەکان بووە، بەڵام خوێندن ناتوانێ پەى بە خەیاڵ و خەونە ئازادیبەخشەکانى ببات، ئیدى لەمیانەى لێگەڕینە قووڵەکانى بۆ ترووسکاییەکانى ئازادى تێکۆشەرانى ئازادى نێو بزاڤى ئازادیخوازى گەلەکەمان بە رێبەرایەتى”PKK” لەبەهاری ساڵی 1997دا دەستبەردارى خوێندن دەبێت و بەشداری لەشۆڕشی رزگاریخوازی نەتەوەیی بەرێبەرایەتی (“PKK”) کردو لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەمیانەی پەروەردەو خۆ پەروەردەکردندا بەشێوەیەکی زانستی دەرک بەراستینەی کۆمەڵگاو کەسێتی ژن دەکات و وزەو توانستی شاراوەی زیاتر دەردەکەوێتەڕوو و بەجۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری پەروەردەو ژیان و چالاکییەکانی ژیانی شۆڕشگێڕی دەبێت. هەر لەسەر داخوازی و پێداگری خۆی گۆڕەپانی شەڕ وەک یەکەمین بەشداری شۆڕشگێڕانە هەڵدەبژێرێت و تەڤلی ریزەکانی گەریلایی دەبێت و بەشداری چالاکانە لەچەندین چالاکی گەریلاییدا دەکات.

هەر بەهۆی زرنگی و لێهاتووییەوە لەکۆتایی ساڵى 1997دا لەلایەن هەڤاڵانییەوە دەپاڵێورآ بۆ بینینی پەروەردە لەگۆڕەپانی سەرۆکایەتی، بەڵام بەهۆى بارودۆخی دژواری ئەوکاتە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخسآ و ئیدى بینین و پەروەردەى رێبەر ئاپۆى لێدەبێتە یەکێک لەحەسرەتە هەرە مەزنەکانى و لەدوا نامەکەى خۆیدا گوزارشت لەو حەسرەتە بەئازارەى خۆى دەکات. لەساڵى 1998 دا بەشدارى کۆنفرانسی باشوورى کوردستان دەبێت. دواتر وەک کادێرێکی لێهاتوو بەشداری لە”کۆنفرانسی رۆژهەڵاتى ناوین ـــ ساڵى 2000″ لەکوێستانەکانى “چیاى قەندیل”دا دەکات و بەڕاوبۆچوونە وردو قووڵەکانییەوە کۆنفرانسەکە بەپێزو بەرهەمدارتر دەکات. هەر لەدواى ئەم کۆنفرانسەدا بەشدارى لەخەباتی رێکخستنی لەرۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکات و هەر زوو دەچێتە دڵی خەڵکی ئەم پارچەیەی کوردستانەوە. ، هەر لەو قۆناخەدا لەپێناو بەگوڕکردن و برەودان بەتێکۆشانی ئازادی لەباشووری کوردستاندا رۆڵێکی مێژوویی و گرنگی بینی لەو تێکۆشانەدا و وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری “بزاڤی چارەسەری دیموکراتى” و پاشانیش لەیەکەمین کۆنگرەی “پ. چ. د. ک” لەساڵى 2002دا وەک ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی خاوەن رۆڵێکی بەرچاو بوو لەپێشخستنی خەباتی رێکخستنی و راگەیاندنی و بوارەکانی دیکەی تێکۆشانی “پ. چ. د. ک”. هەر لەو ساڵەدا لەچوارەمین کۆنگرەی بزاڤی ژناندا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژنی ئازاد (PJA) و رۆڵێکی کاریگەری لەتێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژندا دەگێڕێت و ئەوکاتە بەزوویی تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیی و ملیتانبوونی لەکەسێتیدا دەرکەوتووە.

هەروەها وەک نووسەرێکی بەتواناش سەبارەت بەکێشەو ئازادییەکانی ژنانی کوردو مەسەلە هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وتارو لێکۆڵینەوەی نووسیوەو لەژێر رێنمایی سەرۆک ئاپۆدا کە “شۆڕشی باشوور شۆڕشی ژنە” وەک بەرپرسیارێکی مێژوویی رۆڵی سەرکردایەتی ژنانی لەباشوور دەگێڕا. لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێکى بەکاریگەرى لەدامەزراندنى “تەڤگەری ئازادیخوازی ژنانی کوردستان TJAK”دا بینى و بەجددی تێکۆشانی کرد، هەروەها بەتایبەتمەندێتى کەسێتی پێشەنگبوونەوە ئەوەی تێیدەگەیشت لەپراکتیکیشدا بەرجەستەی دەکرد، نموونەی کچە کوردێکی ئازاو بەجورئەت و ویژدانێکی نەسرەوتوو بوو، بەهەڵوێستی رادیکاڵانەو چاونەترسانە لەبەرامبەر سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەی لەژنی کورد بەتایبەتی و تەواوی گەلی کوردستان بەگشتى دەکرا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی و رووبەڕووی دەبۆوە، بەهەست و رۆح و هزری خۆی لەگەلڕ ئازارە مەزنەکانی ژنان و گەلەکەیدا دەژیاو لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی و یەکسانی لەنێو تێکۆشانێکی بێوچاندا بوو. وەک کچە کوردێکی ژیرو زیرەک بەوردبینی لەرووداوەکانی دەڕوانی و هەڵوێستی وەردەگرت. هەر بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە بەبەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتی لەگەلڕ رووداو و پێشهاتەکاندا دەکرد.

لەساڵی 2003دا وەک ئەندامێکی دەستەی گشتی بەشداری لەدامەزراندنی “کۆنگرەی گەل”دا کرد و لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەرکی خۆی بەجآ دەگەیاند و لەکۆمیتەی کاروباری ژناندا بەبەرپرسیارێتی رێکخستنی و هۆشیارییەکی مەزنەوە لەگەلڕ ئەو رووداو و کێشانە هەڵسوکەوتی دەکرد، بەتایبەتی ئەو کێشە ناوخۆییانەی بزاڤی ئازادی لەوکاتەدا تێیدا دەژیا، لەدژی هەموو هەوڵە تەسلیمکاری و پاکتاوکارییەکاندا لەنێو تێکۆشان و خەباتدا بوو.
هەروەها لەسەر داخوازی هەڤاڵان وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەر و سەرلەنوآ بونیادنانەوەی (“PKK”)دا رۆڵی بەکاریگەری لەدامەزراندنی (“PKK”)ی نوێدا گێڕاو وەک ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاروخەباتی ئایدیۆلۆژیانەی خۆی برەو پێدا، دواتر لەگەلڕ هاتنەوە ئارای رەوشی شەڕ و پێکدادان، لەسەربنەمای پێشنیار و پێداگری خۆی چووە ریزەکانی “هێزی پاراستنی گەل” (HPG) و وەک فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنی ئازاد (YJA-STAR) دا لەناوچەی “هەفتانین”ی بادیناندا بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە لەبەرامبەر قۆناخی هەستیار و چارەنووسسازی گەلەکەمان تێکۆشانی جددی بەڕێوەدەبرد و لەرووی رۆحی و هزری و ویژدانییەوە لەنێو خۆ ئامادەکردنێکی مەزندا بوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەرکە مێژووییەکان و سەرجەم هێرش و شاڵاوەکانی دوژمنان و داگیرکاران. هەمیشە لەروانگەی باوەڕی و ئیرادەیەکی مەزنەوە سەیری کێشەکان و رووداوەکانی دەکردو هیچ کاتێک نەبوو بڵێ :” نابآ و هەرگیز ناکرآ”، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەمیشە دەیگووت :”بۆ گەیشتن بەئامانجە مەزنەکان پێویستە رەنجێکی مەزنیش بدرآ، شتێک نییە ناوی موستەحیل بێت لەبەردەم شۆڕشگێڕدا”. هەروەک لەنامەکەیدا نووسیویەتی:” رۆژێک بەرامبەر هیچ زۆری و زەحمەتییەکی شۆڕش دوودڵی و بآ مۆراڵی و بآ باوەڕیم ژیان نەکرد”.
تادەهات شەهیدی سەرکردە لەڕووی فیکری و ئایدیۆلۆژی و سیاسی و لەبواری کرداریدا قووڵتر دەبۆوەو ئەزموونی مەزنی دەئافراندو بەجۆش و رامانێکی قووڵەوە بەرگرینامەکانی سەرۆک ئاپۆی دەخوێندەوەو شیدەکردنەوە. هەروەک هەر لەسەرەتاوە نەیتوانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 پەسند بکات و وەک قەدەرێک ببینآ، بەهەمان شێوە لەهەوڵ و تێکۆشاندا بوو کە چۆن بتوانآ وەک ئاپۆچییەک و ملیتانێکی سەردەم بەشداری لەشەرمەزارکردن و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێڕییە نەگریسەدا بکات. بۆیە هەروەک خۆی دەڵێت لەساڵی 1999دا بڕیاری دابوو بۆ چرکەیەکیش لەهزری سەرۆک ئاپۆدا دوور نەبآ و رۆژانە بەئەشق و ئەڤینێکی مەزنەوە لەهەوڵی پێکهێنانی ئەرکە مێژووییەکاندا بوو. کاتێک دەیبینی رۆژبەڕۆژ پیلانگێڕی لەبەرامبەر سەرۆک و گەلدا قووڵتر و زیاتر دەبێت، شەهید “ڤیان”ی سەرکردەش رۆژبەڕۆژ باوەڕی و ئیرادەو ئومێدی بەئازادی و سەرفرازی زیاتر دەبوو و بەهەمان بەرپرسیارێتییەوە رووبەرووی پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەبۆوە.

هەروەک خۆی لەنامەکەیدا دەڵێت:” هەرگیز نەمدەتوانی هەشتەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات داقورتێنم و قبولڕ بکەم، بۆیە پێویست بوو وەک بورکانێک رووبەڕووی سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئازادی ژن و گەلی کوردستان ببمەوە.

لەروانگەی “بآ سەرۆکایەتی و بآ ئازادی هەرگیز ژیان نابێت” تادەهات هزر و هەست و رۆحی خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی مێژوویی مەزن ئامادەدەکرد. تا لەشەوی 1/2ى مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەناوچەی هەفتانین لەژێر دروشمی”سەرلەنوآ واتادایین بەگوتەکانمان” گڕی لەجەستەی پیرۆزی خۆی بەرداو بەم چالاکییە گیانبازییەی خۆی ئەشق و ئەڤینی خۆی بۆ ئازادی و ژیانێکی بەکەرامەت و پەیوەستبوونی بەسەرۆک ئاپۆ و ئامانجە پیرۆزەکانی ژنانی کورد و تەواوی گەلی کوردستان سەلماند.

شەهید “ڤیان”ی سەرکردە بەم چالاکییە گیانبازییە، پیرۆزترین پەیام و رێنمایی خۆی پێشکەش بەهەڤاڵان و ژنان و گەلەکەی خۆی و مرۆڤایەتى کرد و وەڵامێکی سەرسەختی سەرجەم پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانى.
ئیدی “ڤیان”ی سەرکردەو ملیتان بەم چالاکییە خۆی گەیاندە ئاستی سەرکردەیەکی ژنی ئازاد و گەلەکەی؛ وەک خۆی دەڵێت:” دەمەوآ ببمە کچێکی باش و بەکەرامەتی گەلەکەم” و بوو بە بەرجەستەکارى بەها ئازادیخوازەکانى باشووری وڵات، ئیدى ژنانی باشوورى لەبآ سەرکردەیی رزگارکردو پەیامی مەزنی پێبەخشین و لەبەرامبەر سەرجەم زوڵم و ستەمی کۆنەپەرستان و دوژمناندا ورەو باوەڕی و هیوایەکی مەزنی بەژنانی ئازادیخواز و گەلی ستەمدیدەی کورد بەخشی.

ئێمەش وەک هەڤالڕ و هاوڕێبازی شەهیدی سەرکردە لەسەر بنەمای رێنمایی و پەیامە پیرۆزەکانی شەهید “ڤیان” و سەرجەم شەهیدان و ئازادیخوازانی گەل تێکۆشانی ئازادیخوازانەمان بەگوڕتر و مەزنتر دەکەین و پەیوەست دەبین بەرێبازی ئەو شەهیدە مەزنانەی گەلەکەمان.

ــ سڵاو لەگیانی پیرۆز و بێگەردی شەهیدی سەرکردەمان هەڤالڕ “ڤیان جاف” و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی ژن و گەلی کوردستان.
ــ بژی رێبازی ئازادیخواز شەهید “ڤیان جاف”
ــ نەفرەت لەهەموو هێزە کۆنەپەرست و تەسلیمکار و پیلانگێڕەکانی سەر رووی زەمین

هاوڕێبازانى شەهید

 

VIYAN.info

بڵاوکرایەوە
هاوپۆلکراوە وەک Viyan