مانگێك ماوه بۆ هه‌فته‌مین ساڵڕۆژی(15)ی شوبات و تێپه‌ڕبوون بۆ هه‌شته‌مین ساڵی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك. هه‌ر له ئێستاوه دڵم وه‌ك بوركانێ ده‌كوڵێ و له هه‌لێك ده‌گه‌ڕێ بۆ ته‌قان. وابزانم له سروشتیشدا بوركان و دیارده جۆربه‌جۆره‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام پێویستیان به كات هه‌یه بۆ ته‌قاندن و پێكهێنانه‌كانیان. هه‌روه‌ك داری میوه‌یه‌ك كه هه‌تا پێنه‌گات و كاتی نه‌یه‌ت خۆی له لقی داره‌كانی جیا ناكاته‌وه. واته له گه‌ڵا زه‌ماندا له نێو پێشبڕكێیه‌كدایه و ئه‌وه‌نده به داره‌كه‌وه ده‌مێنێ كه پێویست ده‌كا. زاته‌ن ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، ئه‌وا میوه نابێ به میوه و زیندووبوونی خۆی و هه‌بوونی خۆی و هه‌سته ناسك و تامه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كه‌ی ناسه‌لمێنێ. خۆ بوركانیش وه‌هایه داری میوه‌كه چۆن نه‌رم و نیانی و جوانی و به‌خشینی خۆی هه‌موو ده‌كاته سێوێ یان ده‌نكه هه‌نارێ و پاداشتی چاكه‌ی مرۆڤه‌كان و یان رۆڵه‌كانی خۆی ده‌داته‌وه، ئه‌وا بوركانیش كه وه‌ختی هات ده‌زانێ چۆن و له كوێ تووڕه‌یی خۆی نیشان بدات و
سزای مرۆڤه بێ وه‌فا و ئه‌هریمه‌ن ئاساكان بداته‌وه.
هه‌ڤاڵان، دۆستان، هاوڕێیان، ژنه ئازار چه‌شتووه‌كان
منیش ئه‌مه‌وێ شتێكتان بۆ بدركێنم، به‌ڵام ئامان سه‌د ئامان زویر مه‌بن و زه‌ماوه‌ند بگێڕن زه‌ماوه‌ند، چونكه ده‌زانن منیش زۆرم حه‌ز له زه‌ماوه‌نده كاتێ هه‌ڵده‌په‌ڕم واده‌زانم له‌وكاته‌دا باڵا ده‌گرم و ده‌فڕم. ئه‌ڵێم منیش وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی دایكه سروشت و پارچه‌یه‌كی بچووكی گه‌ردوون ده‌بێ یاسای پیرۆزی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه په‌یڕه‌و بكه‌م و واتایه‌ك بده‌مه سووڕی ژیانم. ئیدی دڵنیام له‌وه‌ی منیش وه‌ك داری میوه‌یه‌ك كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌رهه‌مێك بده‌مه گه‌له سته‌مدیده‌كه‌م و ببمه هیوایه‌ك بۆ خه‌یاڵه خنكێنراو و ده‌ستڕێژكراوه‌كانی منداڵان و، كه‌میش بێت ببمه وزه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی خولیای ئازادی ژنه ئازارچه‌شتووه‌كان و له‌هه‌مووشی گرنگتر ببمه مۆمێك له نێو مۆمه گه‌شه‌كانی ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی ئیمرالی.
به‌ڵام ئه‌وه‌شتان پێ‌بڵێم بۆ كارێكی وه‌ها كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه كه سزای ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان و پیاوه زۆردار و درۆزانه‌كانیش بده‌مه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش شه‌وی 15ی شوبات ده‌كه‌مه شه‌وی سزادانیان و بوركان ئاسا كین و نه‌فرینی نێو دڵی خۆم ده‌ته‌قێنم. شه‌وی 15ی شوبات دڵی مه‌زڵوم دۆغان، زه‌كیه ئه‌لكان، بێریڤان و رووناهی، ره‌هشان و سه‌ما، تا ده‌گاته فیكری بایگه‌لدی و دوایین هه‌ڵقه‌ی ئاگرینی ئازادی لاشه‌ی سه‌ردار ئاسای له دڵی مندا لێده‌ده‌ن و گوێم به ده‌نگی رێگه‌ی ئه‌وان و دروشمه‌كانی “یان ئازادی یان مردنێكی به‌شه‌ره‌ف” و “بژی رێبه‌ر ئاپۆ” ده‌زرینگێته‌وه. مێشكم ته‌نیا زه‌نگێكی تێدایه و له‌سه‌ر یه‌ك بانگی جیهاد ده‌كات و ئه‌و زه‌نگه كلیل بوونه به ئامانجه‌كه‌مه‌وه و( 100%) سه‌ركه‌وتنی ئامانج، پێكهێنانی چالاكی گه‌ره‌نتی ده‌كات، بڵێسه‌ی ئاگری سه‌ما و سه‌ردار ئاسا له لاشه‌ی منیش‌دا گه‌شتر ده‌بێ و نایه‌ڵم ئۆجاخی وارگه‌ی ئاپۆكه‌مان سارد بێته‌وه. له ناوه‌ڕاستی زستانی زۆر زه‌حمه‌تدا به تینی ئاگری له‌شم ده‌مه‌وێ په‌یامێك بده‌م و بانگێك بكه‌م، ئه‌م په‌یامه‌ش په‌یامی ئازادییه و بانگی منیش بانگی پاراستنی سه‌رۆك ئاپۆ و بڵند كردنی چالاكی و تێكۆشانه بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن.
له‌گه‌ڵا رێز و سڵاومدا
15ی شوباتی 2006
رۆژی سزای حوجره له‌سه‌ر سه‌رۆك
بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵانی هێژا
له (PKK) دا گه‌وره‌ترین چالاکی خودی سۆزه (گوتنه) به‌ڵام کاتێ گوتنیش واتای خۆی ون کرد، بزانن که غه‌فڵه‌ت هه‌یه، بێ ویژدانی هه‌یه، داڕووخانێکی ئه‌خلاقی هه‌یه. ده‌رئه‌نجامی ره‌وشێکی وه‌هاش مسۆگه‌ر خیانه‌ته. گه‌لی کورد، ژن و (PKK) و سه‌رۆک ئاپۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێدراوه، هه‌موو هه‌ست و هۆش و هه‌ڵبه‌ست و گۆرانییه‌کانیان، لاوانه‌وه و گوت و بێژه‌کانیان به که‌سه‌رێکی مه‌زنه‌وه، به‌ڵام هاوکات به ئیراده‌ی به‌رخۆدانی و تێکۆشانیشه‌وه باس له خیانه‌ت ده‌که‌ن و وه‌کو شه‌ڕی نێوان ئاهوورامه‌زدا و ئه‌هریمه‌ن له‌نێو پێکدادانێکدان. زه‌رده‌شت ده‌ڵێ: له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا چه‌نده زه‌حمه‌تیش بێت رووناکی، واته ئاهوورامه‌زدا هه‌ر سه‌ر ده‌که‌وێ، به‌ڵام به‌مه‌رجێ مرۆڤه‌کان باش بفرکن، جوان قسه بکه‌ن و باش بکه‌ن. جا ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه هاتووه که باش بفکرین، جوان قسه بکه‌ین و باش بکه‌ین تاوه‌کو فکری ئاهوورامه‌زدای سه‌رده‌م سه‌ربکه‌وێ.
له نووسینه‌که‌ی ترمدا له ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه‌کی ده‌مدرێژ بڕیارمدا که له شه‌وی 15ی شوباتدا چالاکی پێک بهێنم، چونکه وه‌ک ژنێک، وه‌ک کوردێک نامه‌وێت پێ بنێمه نێو هه‌شته‌مین ساڵی گرتنی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌شته‌مین ساڵی ده‌ستگیرکردنی ئاشقی ژنان و جارێکی دیکه هه‌ست کردن به له‌خاچ دراوێتیم وه‌ک ژنێک. ده‌زانم که پارتی (مه‌به‌ست (PKK)یه) له‌م زستانه‌دا هه‌ندێک به زه‌حمه‌ت ده‌گاته هه‌ده‌فی ئه‌هریمه‌نه‌کان و ئه‌وانیش هه‌رده‌چێ له پێش چاومان دڵ و مێشک و لاشه‌ی گه‌له‌که‌م ده‌خۆن و مه‌ترسیدارن. ئه‌مه‌ش بۆ من پێکهێنانی چالاکییه‌ک ده‌کاته ئه‌مر. ده‌مویست چالاکییه‌که‌م بژیم و پێک بێنم، به‌ڵام منیش له‌و بڕوایه‌دام که ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته مرۆڤ بژی هه‌روه‌ها به‌رده‌وام راستینه‌ی “کاتێ گوتن واتای خۆی ون کرد سه‌ره‌ی چالاکی دێت و هه‌ر چالاکییه‌کیش ده‌بێته سه‌ره‌تای سه‌رله‌نوێ واتا دیتنی گوتن و به‌هێزکردنی هیوای ئازادی” له مێشکمدا وه‌ک زه‌نگێک به‌رده‌وام لێده‌دا.
له لایه‌ک ره‌وشی چاره‌نووسسازی ئه‌م قۆناخه‌ی که تێیداین و به ئه‌ندازه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و ئازادی، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که له‌سه‌ر سه‌رۆک و گه‌ل هه‌ن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گه‌لێک ده‌رفه‌ت و ئیمکانی گه‌یشتن به ئامانج ئه‌و بێ هیوایی و ره‌شبینی و بێ بڕیارییه‌ی که تا ده‌گاته ئاستی خیانه‌ت، زیاتر و زیاتر هه‌ر ده‌چێ من به‌هێزتر ده‌کات و عینادی “یان پێکهێنانی چالاکی یان پێکهێنانی چالاکی” پێش ده‌خات.
هه‌ڤاڵانی هێژام
ئه‌م بڕیاره‌ی من تازه نییه، له راپۆرتێک‌دا که له مانگی ته‌مموزدا بۆ پارتی و راپۆرتێکیش که بۆ (YJA-STAR) نووسیبووم، دیاریم کردووه که بڕیارێکی ده‌مدرێژ و له 1999 به‌دواوه داومه. به‌ڵام له لایه‌ک ئه‌و قۆناخه ئاڵۆزه‌ی که حه‌ره‌که‌ت پێادا تێپه‌ڕ ده‌بوو و به‌جددی پێویستی به به‌شداربوونێک هه‌بوو له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژن و گشتیدا و له لایه‌کیش هه‌لومه‌رجی سیاسی و ته‌کتیکی قۆناخ به‌و ته‌رزه رێگای به پێکهێنانی چالاکی نه‌ده‌دا و گونجاو نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تێکی نوێی سیاسی و ته‌کتیکی له 1ی حوزه‌یرانی 2004 ئه‌م هه‌له ره‌خساوه و ئیدی له‌و بڕوایه‌دام که ده‌بێ و کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه. ته‌ڤگه‌ری ژن و ملیتانه‌کانی وه‌ک 96 و 98 له دژی کۆمپلۆی نێوخۆ و ده‌ره‌وه چه‌مبه‌رێکی نوێ له ئاگر دروست بکه‌ن و دڵ و مێشک و ویژدانه سه‌هۆڵبه‌ندکراوه‌کان بتوێنێته‌وه یانی له دژی دۆستانی ساخته و هاوڕێیه‌تی که‌م و لاواز، زیلان ئاسا، سه‌ما ئاسا و سه‌ردار ئاسا له ژیاندا و له چالاکیدا وه‌ڵامدانه‌وه پێویسته. له‌وانه‌یه بڵێن بۆچی به‌و شێوه‌یه‌ی چالاکی ده‌که‌یت و ره‌خنه‌شم بکه‌ن و یان ده‌بێ سه‌رۆکیش په‌سندی نه‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتووم له پێشکه‌وتنی تێکۆشانی ئازادی له کوردستاندا ئه‌وه‌یه که ئازادی و قه‌ڵه‌مبازی نوێی به‌ره‌و ئامانج و چاره‌سه‌ری هه‌تا رۆژی دواییش بێ به‌ده‌ل نه‌بووه و نابێ. ئه‌مه نه‌ریتێکی ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچییه به‌گشتی و ته‌ڤگه‌ری ژنیشه به‌تایبه‌تی، منیش ده‌مه‌وێ وه‌ک کادیرێکی ژن درێژه به‌م نه‌ریته بده‌م له‌گه‌ڵ جارێکی‌دی هاتنه‌وه‌م بۆ نێو (HPG) و (YJA-STAR) به ئه‌شق و مۆراڵێکی مه‌زنه‌وه پیلانی ئه‌وه‌م داده‌نا که له رۆژی 15ی شوباتدا له دوو جێ و یان دوو هه‌ده‌فدا چالاکی پێک بێنم. یه‌که‌میان بێ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر به خۆم بگه‌یه‌نم له‌نێو مه‌رکه‌زی به کۆیله‌کردن و به فاحیشه‌کردنی ژن له کوردستاندا و دووه‌میشیان له‌نێو دڵی یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ و ده‌وڵه‌تی تورکیا زیلان ئاسا هه‌ژانێک دروست بکه‌م. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی زستان له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه تێرنه‌بوونی ئه‌و نیقاشانه‌ی که له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵاندا پێشم خست و ئیقناعم نه‌کردن، بۆیه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له کۆنفرانسی (YJA-STAR) بڕیاری ئه‌وه‌مدا که له چیاشدا بێت به شێوه‌یه‌ک چالاکی پێک بێنم و 15ی شوباتی ئه‌مساڵ به گریان و بێچاره‌یی و بێ هیوایی نا، به‌ڵکو به ئه‌شق و هۆش و باوه‌ڕییه‌کی مه‌زن پێشوازی بکه‌م. به‌س لێره‌دا ئه‌مه‌وێ له سێ خاڵدا حه‌سره‌تی خۆم بێنمه زمان و له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پارڤه‌ی بکه‌م؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که یه‌که‌میان وه‌ک پیلانم کردبوو له‌و زه‌مینه‌یه‌ی که ده‌مویست و ئه‌و هه‌ده‌فه‌ی که دامنابوو له پێش خۆم پێی نه‌گه‌یشتم و پڕبه‌دڵ تۆڵه‌م نه‌سه‌نده‌وه. دووه‌میشیان گه‌لی باکووری کوردستانم له نزیکه‌وه نه‌دی و ئاشنابوون له جوانی سروشتی باکوور له دڵمدا مایه‌وه. سێیه‌میشیان بۆ ساتێکیش بێت سه‌ر بنێمه سه‌ر ملی سه‌رۆک و هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵم بدایه. هه‌رچه‌نده وه‌ک حه‌سره‌تێک بوون له ناخی مندا، به‌ڵام هاوکات به‌وه‌ش خۆشحاڵم و باوه‌ڕیشم که هاوڕێبازانی من له‌جێی من و هه‌تا به زیادیشه‌وه له‌مه‌ودوا ئه‌وانه پێک دێنن.
بێگومان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک بیرکردنه‌وه و خۆئاماده کردن بۆ پیلانکردن و پێکهێنانی چالاکییه‌کی به‌م شێوه‌یه زه‌حمه‌ته، چونکه رۆژانه ته‌ڤلیبوونێکی به‌هێز ده‌خوازێ. من له‌م لایه‌نه‌وه هه‌وڵم ده‌دا که هه‌تا رۆژی دواییش خۆم سۆیوت نه‌که‌م و به‌شداری کار ببم، به‌ڵام مسۆگه‌ر ده‌زانم که وه‌کو پێویست له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی دواییدا باش یارمه‌تی هه‌ڤاڵانم نه‌دا، له‌م لایه‌نه‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م.
له‌گه‌ڵ سلاو و رێزمدا
2006/01/23
VIYAN.info